کوردستان میدیا: دەوڵەتی تورکیە دوای ڕاگەیاندن و خۆئامادەکردنی چەند ڕۆژه بۆ هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوا چەند خولەکێک لەمەوبەر هێرشەکانی دەست پێکرد.
"ڕەجەب تەیب ئەردۆغان'' سەرکۆماری تورکیە هێرش بۆ سەر کوردستانی ڕۆژئاوای بە ناوی عەمەلیاتی "کانیی ئاشتی" دەست پێکرد.
لە یەکەم هێرشدا شاری "سەرێکانی و کۆبانی" کرانه ئامانجی فڕۆکەکانی ئەرتەشی تورکیە.
پێنج شوێن له سهرێكانی له لایهن توركیەوە بۆردومان كراون و فڕۆكه جهنگییهكانی توركیەش به ئاسمانی ناوچهكهدا دهسوڕێنهوه.
هێزەکانی سووریەی دێموکرات (HSD) داوایان لە ئامریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووە، ناوچەی دژەفڕین بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا ڕابگەیەنێت.
هەسەدە داوا لە ئامریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەست؛ ناوچەی دژەفڕین ڕابگەیەنن.
"مستەفا باڵی" وتەبێژی هێزەکانی دێموکراتیکی سووریە ڕایگەیاندووە، فڕۆکە نیزامییەکانی تورکیه ناوچە غەیرە نیزامییەکانیان کردووەتە ئامانج.
هاوکات لەگەڵ هێرشی فڕۆکەکانی تورکیە؛ تۆپخانەکانی تورکیەش، بۆردوومانی کوردستانی ڕۆژئاوا دەکەن.
تورکیە لە ڕێگای تۆپخانەوە گوندەکانی "ئەالمشرافه" سەر کۆبانێی کردووەتە ئامانج.