کوردستان میدیا: هەڕەشە و هێرشەکانی کاربەدەستانی دەوڵەتی تورکیە بۆ سەر کوردستان، کۆتایی‌یان پێ نایە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە میدیاکاندا بڵاو بووەتەوە، لە نوێترین هه‌وڵه‌كانی دەوڵەتی توركیە بۆ دژایه‌تیی كورد و كوردستان، ئانکارا به فەرمی داوای له كۆمپانیای "گووگڵ" كردووە، كه نه‌خشه‌ی "كوردستان" له‌سه‌ر خزمه‌تگوزاریی گه‌ڕانی سه‌ر نه‌خشه به ئانلاین بسڕێتەوە.
کاربەدەستانی تورکیە دەڵێن: لەو نەخشەیەدا به‌شێک له توركیە خراوەتە سەر نەخشەی کوردستان.
"كاهیت تۆران"، وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی تورکیە لەو بارەوە وتوویەتی: "ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیه لەمێژە ئاگادارن، كه ئه‌و نه‌خشه‌یه له لایه‌ن گووگڵه‌وه خراوه‌ته سه‌ر نەخشەی جیهان و له پرۆگرامی گووگڵ ئێرسدا كار ده‌كات".
ناوبراو جەختی کردووەتەوە لەسەر داواکارییەكهمان لە گووگڵ، به‌رده‌وام ده‌بین.
نەخشەی کوردستانی گەورە، لە گووگڵ بەشێک لە وڵاتانی توركیه، سووریە، ئێران و عێراقی له خۆ گرتووه، کە به ناوچه‌یه‌كی ژێئۆگرافیی خاوه‌ن یه‌ك كولتوور داده‌نرێت.