کوردستان میدیا: کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران و تورکیە لە کۆبوونەوەی سووچیدا باسی کورد و کوردستان دەکەن بەڵام بۆ سڕینەوەی هەوڵ دەدەن.
"حهسهن ڕۆحانى" سهركۆماری ڕێژیمی ئێران، له كۆنفڕانسێکی ڕۆژنامهوانيدا له سوچی ڕایگهیاند: پێویسته بهرژهوهندی كوردانی سووریە پارێزراو بێت و لە هەمانکاتدا تەواوی خاکی سووریە لە پێتەختی ئەو وڵاتەوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران باسی لەوەش کردووە، ئێمە هاوکاریی ئەسەد دەکەین و لەو وڵاتە ناکشێینەوە؛ هاوکات "چاوش ئۆغلۆ" وهزیری دهرهوهی توركیه له پهراوێزی کۆبوونەوەی سوچیدا باسی لەوە کردووە، توركیه له چوارچێوهی دهستووری عێراقدا پاڵپشتی له مافی كورد له عێراقدا دهكات.
ناوبراو باسی لەوە کرد ئێمه هیچ كێشهیهكمان لهگهڵ كورد نییه، ئێستا زیاتر له ٣٠٠ ههزار كوردی سووریه له توركیه به بێ كێشه دهژین و به میلیۆنان كورد له عێراق، سووریه، ئێران و توركیەدا هەن که ههموویان خوشک و برای ئێمهن و هیچ كێشهیهكمان لهگهڵیان نییه.
ڕێژیمی ئێران و تورکیە باس لە مافی کورد دەکەن و دان بەوەدا دەنێن کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ کورد و کوردستان نییە، بەڵام ڕێککەوتن و هەڵوێستەکانی ئەو حکوومەتە لە مێژوودا دەرخەری ئەوەیە نەتەنیا باوەڕیان بە مافی نەتەوەی کورد نییە بەڵکوو لە هەوڵی سڕینەوەی نەتەوەی کورددان.
هێرشی تورکیە بۆ سەر خاکی عەفرین و هەروەها شارەکانی دیکەی کوردستانی ڕۆژئاوا ئیدعای کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک ڕەت دەکاتەوە.
قسەکانی ڕۆحانی و ئۆغڵۆ لەبارەی مافی کورد و پاراستنی مافەکانیان ئیدعایەکی نێوبەتاڵە و کوشتن، دەسبەسەرکردن، چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و باکوور لە لایەن دوو دەسەڵاتی زاڵ قسەی کاربەدستانی ئەو دوو حکوومەتە ڕەت دەکاتەوە.