کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تورکیە/ جێگری سەرۆکی حیزبی سۆسیالیستی کوردستانی باکوور دەسبەسەر کرا

16:49 - 18 خەزەڵوەر 2721

"بایرام بۆزیەل"، جێگری سەرۆکی حیزبی سۆسیالیستی کوردستان "psk" لە شاری "دیاربەکر"ی کوردستانی باکوور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیەوە دەسبەسەر کرا.

هەروەها لە عەمەلیاتێکدا هێزە ئەمنییەکانی تورکیە لە شارەکانی "دیاربەکر"، "ماردین"، "ئانتالیا" و "ئێزمیر" ١٨ کەسیان دەسبەسەر کرد.

"گولهان تکین" سەرۆکی یەکیەتیی فەرمانبەرانی تەندروستی، "ئارەزوو کوچ" ئەندامی یەکیەتیی فەرمانبەرانی پەروەردە و ڕاهێنان، "ئارین زمرد" سەرۆکی یەکیەتیی ئەندازیارانی لقی "دیاربەکر" و ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی دێموکراتیکی گەلان "HDP" لەو کەسانەن کە دەسبەسەر کراون.

هەتا ئێستا هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو کەسانە ڕوون نەکراوەتەوە.

لە دوای کودتای ساڵی ٢٠١٦ لە تورکیە، هێزە ئەمنییەکان زۆر جار کەسایەتییە سیاسییەکانی کورد و چالاکانی مافی مرۆڤیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی سیاسی، دەسبەسەر و موحاکمە کردوون.