کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تووشبوون بە مادەسڕکەرەکان لە پارێزگای "لوڕستان" پەرەی ئەستاندووە

10:58 - 14 رەشەمه 2720

"کەڕەمیاری" بەڕێوەبەری گشتیی بێهزیستی پارێزگای "لوڕستان" سەبارەت بە تووشبوونی دایکان بە مادەسڕکەرەکان، کە سەرچاوەی زۆربەی خەسارە کۆمەڵایەتیەکانه وتوویەتی: "پارێزگای "لوڕستان" لە زۆربەی خەسارە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشیک لە ٥ پارێزگای یەکەمی ئێرانه لەبواری خەسارەکانەوە.

ناوبراو وتوویەتی: لە پارێزگای "لوڕستان" ٢٠٩ هەزار بنەماڵەی هەژار و بێبەش هەیە کە ئەو هەژاری و بێبەشییە دەتوانێ سەرچاوەی زۆربەی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان لەو پارێزگایە بێت.

"کەڕەمیاری" وتوویەتی مەجلیس تەنیا ١٥ میلیارد تمەن بوودجەی  بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی مادەسڕکەرەکاندا تەرخان کردووە.

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم و لەو بڕە پارەیە ١٠ میلیارد بۆ پارێزگای تاران و تەنیا ٥ میلیارد تمەن بۆ تەواوی پارێزگاکانی ئێران تەرخان کراوە.

 ئەو پارەیە بەهۆی کەمبوونی ناتوانێت کێشەی تووشبوان بە مادەسڕکەرەکان چارەسەر بکات.

 ناوبراو ڕەخنەی لە "مووسا خادمی" پارێزگاری پارێزگای "لوڕستان" گرتووە و وتوویەتی: "خادەمی" وەک سەرۆکی شۆرای هاوئاهەنگی  دژ بە مادەسڕکەرەکانی پارێزگای "لوڕستانــ"ــە بەڵام لە هیچ یەک لە کۆبوونەوەکانی شۆرا دژ بە مادەسڕکەرەکاندا بەشداری ناکات.