کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تووفەرەنگی دەمی وەرزێڕانی شیرین نەکرد

12:22 - 12 جۆزەردان 2720

وەرزێڕانی کوردستان سەرەڕای هەموو زەحمەت و ماندووبوونەکانیان لە کاتی گەیشتنی بەرهەمەکانیان تەنیا ڕەنج بە خەسار دەبەن و لەمبارەوە تووفەرەنگیکاران لە نرخی کەمی بەرھەمەكانیان ناڕازین.

هۆکاری ئەوەیکە وەرزێڕان ناتوانن بەرهەمەکانیان لە بازاڕدا بفرۆشن بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە که ڕێژیمی ئێران لە کاتی گەیشتنی بەروبوومی وەرزێڕان میوە و سەوزی هاوردە دەکات.

لە وڵاتی ئێران قەیران تەواوی پیشەكانی گرتووەتەوە و جووتیاری ھیچ جیاوازییەكی لە پیشەكانی دیكە نییە.

جووتیاران بەگشتی و تووفەرەنگیكاران بەتایبەتی لە نرخی کەمی بەرھەمەكانیان ناڕازین و ناكارامەیی ڕێژیمی ئێران بە هۆکاری سەرەكیی ئەوە دەزانن.

ئەم سیاسەتەی ڕێژیم دۆخێكی ئەستەمی بۆ جووتیاران دروست كردووە و ئەمەش لە درێژخایەندا دەبێتە ھۆی دەستلەکاركێشانەوەی ئەم چینە و پەیوەستبوونیان بە چینی بێكارانەوە.

جەھادی كشتوكاڵی ڕێژیمی ئێران، كە لایەنی پەیوەندیداری ئەم دیاردەیەیه، شانی خۆی لەژێر ئەركەكانی جووتیاران خاڵی دەكات و پێداویستییەكانی ئەم جووتیارانە دابین ناكات.

بۆ قەرەبووكردنەوەی لانیکەمی زیانەکانیان، جووتیاران ڕوو لە بازاڕی ئازاد دەكەن و بە نرخێكی زۆر کەم پێداویستییەكانی خۆیان دابین دەكەن.