کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تویتی نوێی پۆمپێئۆ: ٤٠ ساڵ شکستی ڕێژیمی ئێران

10:35 - 12 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە تویتێکی نوێدا کە بە زمانی فارسی بڵاوی کردۆتەوە باسی لە ٤٠ ساڵ شکستی ڕێژیمی ئێران کرد و نووسیویەتی: پێویست نەبوو ئاوا بێت بەڵام ڕێژیمی زاڵ بەسەرتان بەردەوام ئیدئۆلۆژییەکەی وەپێش قازانجەکانی ئێوە خست.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا شەوی پێنجشەممە بە کاتی ئامریکا بە بڵاوکردنەوەی تویتێک بە زمانی فارسی و مەنشن‌کردنی حەسەن ڕوحانی ڕوو لە خەڵکی ئێران نووسیویەتی: تەنانەت سەرکۆمارەکەتان دانی بەوەدا ناوە کە ٤٠ ساڵە ڕێژیمی ئێران شکست دەخوات.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ناوبراو بە زمانی فارسی تویت بڵاو دەکاتەوە و پێشتریش لە مانگی سەرماوەز، مانگی گەلاوێژ و مانگی پووشپەڕیش بەنیسبەت دوایین ڕووداوەکانی ئێران تویتی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە ئامریکا خۆی بە پشت‌وپەنای خەڵکی ئازادیخوازی ئێران دەزانێت.