کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"تویتێر" بۆ جارێکی تر لاپەڕەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی سڕییەوە

12:03 - 24 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، هەزاران لاپەڕەی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی کە لە ڕاستای چالاکیی سایبێریی ڕێژیمی ئێراندا کاریان دەکرد، سڕییەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٣ی جۆزەردان، تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، هەزاران لاپەڕەی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی سڕیوەتەوە و لە بەڵگە گشتییەکاندا کە ساڵی ڕابردوو دامەزراوە، ئارشیوی کردووە.

شیرکەتی تویتێر، لە نوێترین هەوڵی خۆیدا بۆ سڕینەوەی زانیاری و هەواڵی ناڕاست، ٤ هەزار و ٧٧٩ لاپەڕەی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی کە پەیوەندییان لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا هەبووە یان سەر بە ڕێژیمی ئێران بوون، داخستووە.

تویتێر، تا ئێستا زۆرێک لە لاپەڕەکانی بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەی کە لە ڕاستای چالاکیی سایبێریی ڕێژیمی ئێراندا کاریان دەکرد، سڕیوەتەوە.

ئەوە لە حاڵێکدایە کە دوو حەوتوو پێش ئێستا، تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر، ٢٨٠٠ لاپەڕەی نافەرمیی سەر بە ڕێژیمی ئێرانی سڕییەوە کە لە ڕێگای ئەو لاپەڕەیانەوە بە زمانگەلی عەرەبی و ئینگلیزی پڕوپاگەندەیان دژ بە عەرەبستان و ئیسرائیل و ئامریکا دەکرد.