کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تویتێر پێشی بە زێدەڕۆییەکانی خامنەیی گرت

11:47 - 28 رێبەندان 2718

کوردستان میدیا: تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر پۆستێکی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی  سڕییەوە.

دوای ئەوەی کە لاپەڕەی تویتێری خامنەیی، ڕێبەڕی ڕێژیمی ئێران، لە پۆستێکدا فتوای خامنەیی، لە بارەی پەسەندکردنی فتوای خومەینی بە نیسبەت کوشتنی سەلمان ڕوشدی، دیسانەوە بڵاو کردەوە، تویتێر ئەو پۆستەی سڕییەوە.

تویتێر لە بارەی سڕینەوەی ئەو پۆستەی خامنەیی و هەڵپساردنی حەسێبی ناوبراو باسی لەوە کردووە، کە ئەوە پێشێلکردنی ڕێساکانی ئەو کۆمپانیایە بە نیسبەت هەڕەشە و توندوتیژییە.

تویتێر پێشتر تیکی ئابیی لاپەڕەی خامنەیی سڕیبووەوە.

پشتریش تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، لاپەڕەی فەرماندەی سپای تێرۆریستیی قودسی پاسدارانی پاش هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بۆ سەر ئیسرائیل داخست.

لاپەڕەی ئینستاگرامی تێرۆریست قاسم سلێمانی، دوای ئەوە داخرا، کە ناوبراو لە دوای هێرش بۆ سەر ئیسرائیل وێنەی لەنێوچوونی ئیسرائیلی بڵاو کردبووەوە.

هەندێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیبوویان کە ڕێبەری موسڵمانانی جیهان کەمی هێنا و پۆستەکەی سڕییەوە.