
لە درێژەی داخستنی لاپەڕە، ماڵپەر و کاناڵەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، ڕۆژی هەینی ١٣ی جۆزەردان تویتێر لاپەڕەی "عیسا زارعپوور" وەزیری ئیرتباتاتی ڕێژیمی ئیرانی لەسەر تویتێر هەڵپەسارد.
"زارعپوور" دو ڕۆژ دوای ئەوەیکە چالاکیی خۆی لەسەر تویتێر دەست پێ کردبوو، هەژمارەکەی هەڵپەسێردرا.
هەواڵدەرییەکی ڕێژیم ئیدعا دەکات کە "زارعپوور" تەنیا بۆ شیکردنەوەی دەسکەوتە نێونەتەوەییەکانی ڕێژیم" لە دانیشتنەکانی جیهانیی "کۆمەڵگەی ئیتلاعاتی" کە لە ژێنێڤ بەڕێوە چووبوو، چالاکیی خۆی لە تویتێردا دەست پێ کردبوو.
شیرکەتی تویتێر بە دوای دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان لە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماریی ڕێژیم لە ساڵی ١٣٨٨ـەوە لە ئێران فیلتێر کراوە.