کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆپبارانی سپای تێرۆریستی پاسداران درێژەی هەیە

14:49 - 20 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە درێژەی جەنایەت و کردەوە تێرۆریستییەکانی، بەردەوام هەرێمی کوردستان تۆپباران دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ، پایگاکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، بۆ ڕۆژی دووهەم دەستیان بە تۆپبارانی خاکی هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەم تۆپبارانە لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆوە دەستی پێ کردووەتەوە.

لەو تۆپبارانەدا ناوچەی سنووریی چۆمان و پیرانشار لە ئالانە و بەردەسۆران بە خەستی تۆپباران کراون.

دەستدرێژییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی وڵاتانی دراوسێ درێژەی هەیە و ئەوەش نائەمنی و هەڕەشەی بۆ سەر خەڵکی ناوچەکە دروست کردووە.