دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە تۆپبارانەکانی ڕێژیمی ئێران بەردەوامە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم چەشنەیە:
ڕاگەیەندراوی ژمارە ٣ی دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
تۆپبارانكردنی به‌رزاییه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانی ڕێژیمی ئێران له ئێواره‌ی هه‌ینی ١٩ی خه‌رمانانه‌وه دووباره ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی ناوچه و به‌رزاییه‌كانی كوردستان كردووه و هه‌ر چه‌ند کاتژمێر جارێک درێژه‌یان به كرده‌وه تێرۆریستییهكهیان داوه.
له كاتژمێر ٨ی شه‌و و دواتر ١٠ی شه‌وی به كاتی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها كاتژمێر ١ی نیوه‌شه‌و و ٣ی نزیكه‌و به‌یانیی شه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، سه‌ر له‌نوێ ناوچه‌كانی "سیده‌كان و بهربزینـ"ـیان دایه به‌ر تۆپباران و ژیان و ژینگه‌ی خه‌ڵكیان له‌و ناچه‌یه وێران كردوه.
دەزگای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان
٢٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی