کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆڕی "شاد" ئەپێکی سیخوڕییە

17:21 - 21 بەفرانبار 2720

تۆڕی " شاد" کە بۆ خوێندنی ئانلاین دانراوە بووە، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە ئەو ئەپە ئەمنییەتی نییە.

بەپێی زانیارییەکان کەسانێک بەناوی فێرکاریی ئانلاین بە کەڵکوەرگرتن لە ژمارە تەلەفوون داوا لە بەکارهێنەرانی تۆڕی" شاد" دەکەن کە کۆدیان بۆ بەڕێ بکەن و پێیان دەڵێن ئەگەر بە قسەیان نەکەن ناتوانن دەستیان بەو نەرمە ئامێرانە بگات.

پێشتریش مامۆستایانی قوتابخانەکان باسیان کردبوو ئەم نەرمە ئامێره سیخوڕی بە سەر بەکارهێنەرانیدا دەکات و بنکە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم دەیانهەوێ لەو ڕێگەیەوە دەستیان بە زانیارییەکانی خەڵک بگات.