کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆڕی کۆمەڵایەتیی "توییتێر" هەژماری وتەبێژی حوسییەکانی "یەمەنـ"ـی سڕییەوە

12:04 - 22 خاکەلێوه 2722

تۆڕی کۆمەڵایەتیی "توییتێر" هەژماری "یەحیا سریع" وتەبێژی نیزامیی حوسییەکانی یەمەن کە کەسێکی سەر به ڕێژیمی ئێرانە بە تاوانی پێشێلکردنی ڕێساکانی توییتێر داخستووە.

توییتێر وێڕای داخستنی هەژماری توییتێریی وتەبێژی حوسییەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە هەر هەژمارێکی توییتێری بەهۆی پێشێلکرانی ڕێساکانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە دادەخرێت.

هەژماری توییتێریی ناوبراو ساڵی ٢٠١٨ی زایینی داندرابوو و وەکوو بڵاوکەرەوەی بەیاننامە و ڕاگەیەندراوەکانی حوسییەکان کەڵکی لێ وەردەگیرا.

پێشتر "یووتیووب" سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ دوای تۆمارکردنی ناوی حوسییەکانی یەمەن لە لیستی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی ئامریکا، زۆریەک لە هەژمارەکانی ئەو گرووپەی سڕییەوە.