کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕێژیمی ئێران دەسڕنەوە

12:22 - 2 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: کۆمپانیای گوگڵ "Google" ٣٩ کاناڵی پێوەندیدار بە دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب " Youtube" سڕیەوە.

هەواڵدەریی "ڕۆیتێرز" له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕابردوو کۆمپانیای گوگڵ "Google" ٣٩ کاناڵی پێوەندیدار بە دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانی لە سەر تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب " Youtube" سڕیوەتەوە.

هاوکات شیرکەتی گوگڵ شەش وێبلاگی لە "بلاگێر" و ١٣ هەژماری دیکەی لە "گوگڵ پلاس"دا داخستووە.

کۆمپانیای گوگڵ باسی لەوە کردووە کە ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییانەی سەر بە ڕێژیمی ئێران بابەتی سیاسییان لە ئامریکادا بڵاو دەکردەوە بەڵام شوناسی و پێوەندیی خۆیان لەگەڵ دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران شاردووەتەوە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا شیرکەتی ئەمنییەتیی "فایر ئای" لەسەر پڕۆپاگاندای لایەنگرانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ، فەیسبووک و تویتێر ئەمڕۆ ڕایانگەیاند، سەدان پەیجی ئێرانی و ڕووسیە، کە کاریگەریان لەسەر هەڵبژاردنی ئامریکادا هەبووە، ڕەش کردووەتەوە.

فەیس بووک ٦٥٢ پەیج و گرووپی تەبلیغاتی کە بە دژی ئیسرائیل، عەرەبستان و پاڵپشتی لە ڕێککەوتننامەی ناوکی ڕێژیمی ئێران چالاکیان کردووە، داخستووە. هەروەها تویتێریش ڕایگەیاندووە، ٢٨٤ حساب کاربری کە کردەوەی ئاژاوەگیڕانەیان هەبووە و سەرچاوەی زۆرینەیان لە ئێران بووه، داخستووە.

سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە ئاستی جیهاندا بە گرووپی جیاواز لە دنیای مەجازی و لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چالاکیی سایبری لە ڕاستای ئاژاوەنانەوە، پڕۆپاگاندا بۆ تێرۆر دەکەن و هەتا ئێستا زۆر کەس لە پێوەندی لەگەڵ سپای پاسداران و هەک کردن دەسبەسەر کراون.