کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تیشک ڕووناکیی بنەماڵەکانی کوردستانە

17:25 - 1 رەزبەر 2719

کوردستان میدیا: دوو پێشمەرگەی هاوژین بۆ خۆشەویستی و ئۆگرییان بە تلویزیۆنی تیشک، دیارییەکیان پێشکەش بەم تلویزیۆنە کرد.

مام "ڕەسووڵ سەلیمی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، وێڕای هاوسەرەکەی، خاتوو "ئامین ئازەرمێهری"، دیارییەکیان پێشکەش بە تلویزیۆنی "تیشک" کرد.

خاتوو "ئامین" بۆ ئۆگری و خۆشەویستی بە تلویزیۆنی تیشک، بە کاموا لۆگۆی ئەم تلویزیۆنە و هەروەها ئاڵای کوردستانی لە شێوەی گوڵ و گوڵداندا چنیوە و پێشکەشی ئەو کاناڵەی کرد.

خاتوو "ئامین"، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و ماوەی چەندین ساڵە هاوشانی هاوسەرەکەی لە ڕێزی شۆڕشدان.