کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تیمی والیباڵی مەریوان لە ئاستی ئێراندا سەرکەوتنی تۆمار کرد

10:30 - 14 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: تیمی والیباڵی مەریوان، بە سەرکەوتن بە سەر تیمێکی یەزدا بە خولی نایاب گەیشت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یانەی وەرزشیی والیباڵی مەریوان، دوای ئەوەی کە لە یارییەکدا توانی بەسەر تیمی "یەزد"دا سەرکەوێت، توانی بگاتە خولی نایاب.

تیمی "راهیاب ملل" مەریوان، لەو یارییەدا توانی بەسەر تیمی "شهدا"ی یەزد سەرکەوێت و لە خولی نایابی والیباڵی ئێراندا بەشداری بکات.

سەرکەوتنی تیمی والیباڵی مەریوان بوو بە هۆی خۆشحاڵیی خەڵکی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی مەریوان.

وەرزشوانانی کورد لە ئاستی ئێران و جیهاندا بەردەوام توانیویانە پلەی یەکەم بۆ خۆیان مسۆگەر بکەن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە وەرزشوانانی کورد لەگەڵ کێشە و گرفتی زۆر بەرەوڕوون.