کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تیمێک لە پێشمەرگەکانی "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران" لە ورمێ دەسبەسەر کراون

11:20 - 3 گەلاوێژ 2722

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە تیمێک لە پێشمەرگەکانیان کە بۆ چالاکی سەردانی ناوچەکانی "ورمێـ"ـیان کردبوو، دەسبەسەر کراون.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: "ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەداخەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لە ئەنجامی چالاکییەکی تەشکیلاتی بۆ کاری ڕێکخستن لە ناوچەی سۆما و برادۆست سەر بە پارێزگای ورمێ، تیمێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دەکەونە بۆسەی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەداخەوە ژمارەیەک لە پێشمەرگەکان دەسبەسەر دەکرێن".

 لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا زانیاریی زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاو دەکرێتەوە.