کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"تیک تۆک" ئەپی خۆی لەسەر بەکارهێنەرانی ئێرانی داخست

11:01 - 29 رەزبەر 2721

بەشێک لە بەکارهێنەرانی ئێرانی باسیان لەوە کردووە کە ناتوانن کەڵک لە تۆڕی کۆمەڵاتیی "تیک تۆک"(Tiktok) وەرگرن.

بە وتەی ئەو بەکارهێنەرانە، پێشتر زۆر بە ئاسانی لە ڕێگای ئینتێرنێتی "وای فای یا هات سپات" دەیانتوانی لە "تیک تۆک" کەڵک وەرگرن لەحاڵێکدا ئێستا بە فیلتێرشکێنیش ناتوانن پەیوەندی پێوە بگرن.

کارناسێکی بەشی تکنیکی زانیاری و پەیوەندییەکان وتوویەتی، "کاتێک کەسێک دەبێتە ئەندامی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تیک تۆک، ئەو ئەپە لە ڕێگای ئۆپراتۆری سیمکارت و ئای.پی ئەو کەسە شناسایی دەکات و لە ئەگەری ئەوەیکە ئێرانی بێت بۆ هەمیشە هەژمارەکەی دادەخات".

بە دوای گەمارۆکانی ئامریکا بۆ سەر ئێران چەندین کۆمپانیای ئینتێرنێتی ئەپەکانی خۆیان لەسەر بەکارهێنەرانی ئێرانی داخستووە.