کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كتێبی \"خولیا و مەرگی رەحمانی كورد\" وەرگێردرایە سەر زمانی توركی

23:05 - 18 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: كتێبی خولیا و مەرگی رەحمانی كورد كە باس لەژیانی د. قاسملوو دەكات وەرگێردرایە سەر زمانی توركی.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، كتێبی خولیا و مەرگی رەحمانی كورد لەلایەن كاڕۆڵ پڕۆن هۆبێر نووسەری ونێزوئێلایەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە.

ئەو كتێبە هەنووكە لەلایەن خاتوو دیلان بوجاك نووسەر و وەرگێری کوردەوە وەرگێردراوەتە سەر زمانی تورکی.

دەزگای ئەڤێستا ئەركی چاپ و بڵاو كردنەوەی كتێبی خولیا و مەرگی رەحمانی كوردی وەئەستۆ گرتووە.

كاڕۆڵ پڕۆن هۆبێر نووسەر و وەرگێر، بۆخۆی لەنزیكەوە لەگەڵ دكتور قاسملوو دیدار و چاوپێكەوتنی هەبووە و بۆ ماوەیەكیش لە قەندیل ماوەتەوە و لەنزیكەوە لەگەڵ ژیانی د. قاسملوو ئاشنا بووە.

ئەو كتێبە پێشتریش لەزمانی ئینگلیزییەوە لەلایەن فەتاح كاویانەوە وەرگێڕدرابوویە سەر زمانی كوردی.