قەلایەکی مێژوویی کۆن لە گوندی "ماسیەری شێخ" له شاری سه‌قز لەلایه‌ن چەند کەسێکی نه‌ناسراوەوە بە هاوئاهەنگیی سپای تیرۆریستی پاسدران، دستی بەسه‌ردا گیراوە.
ئەم قەڵایە لەلایەن چەند کەسێکی سەر بە ڕێژیمی ئێران بە ناوەکانی "ک. س" و گۆپاڵ بەدەستێکی دیکە بە ناوی "عه‌دنان"، خه‌ڵكی شاری دیواندەرە و دانیشتووی تاران، بە هاوئاهەنگیی سپای پاسداران هەڵکۆڵراوە.
ئەم قەڵا مێژووییە که تەواوی ڕێگاکانی لەلایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕێژیمەوە به‌ستراوه، تەنانەت ئیزن نادەن خەڵکی ئاساییش بەو شوێنەدا هاتوچۆ بکەن.
ئه‌و قه‌ڵا مێژووییه چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی "میراتی فه‌رهه‌نگی" و سپای پاسدارانی ڕێژیمه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچهیەیان وتووه كه ده‌زگایەکی هەستیاریان تێدا داناوە و نابێ کەس نزیکی بێتەوە.
ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌ستی له به‌تاڵانبردن و دزینی ئاسه‌واره مێژووییه‌كاندا هه‌یه، بۆیه ناهێڵێت خەڵک سەردانی ئەو شوێنانە بكات، تاکوو خۆی ده‌ستی ئاوه‌ڵا بێت و ڕێگه نه‌دات خه‌ڵكی بیانی و گەشتیاریش بە مەبەستی لێکۆڵینەوە سەردانی ئەو شوێنانە بکەن.