کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆریزمی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران باڵی بەسەر٤٠ وڵاتدا ڕاکێشاوە

13:21 - 3 جۆزەردان 2720

ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئامریکا ڕایگەیاندووە, ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کردەوە تێرۆریستییەکانی خۆی لە ٤٠ وڵاتدا پەرە پێداوە.

 ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردان، وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتێکدا باسی لە چالاکییە تێرۆریستیەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و پێشێلکردنی مافی ناڕازیانی سیاسی لە دەرەوەی وڵات لەلایەن ئەو ڕێژیمەوە کردووە.

 بەپێی ئەو ڕاپۆرته ڕێژیمی ئێران لە ٤٠ وڵاتی  جیهاندا پەرەی بە تێرۆریزم داوە.

لەو ڕاپۆردەدا هاتووە ڕێژیمی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاریەوە هەتا ئێستا سەرقاڵی کوشتن و بڕین، داڕشتنی پیلانی تێرۆریستی و بەڕێوەبردنی کردەوەی تێرۆریستی بووە.

هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کاربەدەستانی پلەباڵای ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەرکوتی خەڵکدا دەستێکی باڵایان هەیە.