کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆریست "محەممەد پاکپوور" هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کرد

16:48 - 7 رەزبەر 2721

پاسداری تێرۆریست "محەممەد پاکپوور" فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران لە کۆبوونەوە لەگەڵ جاش و بەکرێگیراوەکان هەڕەشەی لە هەرێمی کوردستان کرد.

ئەو پاسدارە لەو کۆبوونەوەیەدا ترسی خۆی لە خەباتی حیزبە کوردییەکان نەشاردووەتەوە و هەڕەشەی لەنێوبردنی بنکە و بارگاکانیانی کردووە.

ئەو تێرۆریستە باسی لەوەش کردووە کە دەستی لە قەتڵوعامی خەڵکی "کوردستانـ"ـدا هەبووە و ساڵی ٥٨ لە سنە خەڵكی مەدەنیی کوشتووە.

لە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان سپای تێرۆریستی پاسداران بە تۆپ، کاتیوشا و دڕۆن هێرشی کردە سەر خاکی کوردستان و بنکەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

لەو هێرشانەدا هێزی پێشمەرگەی کوردستان چوار دڕۆنی سپای پاسدارانی خستە خوارەوە.