کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆریستانی سایبێری، هەڕەشە دەکەن کە نابێت گوێ لە حیزبی دێموکرات بگرن

13:03 - 13 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: تیرۆرریستانی سایبێریی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، هەڕەشە لە خەڵک دەکەن، لە سوشیالمیدیادا گوێ لە حیزبی دێموکرات نەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێرۆریستانی سایبێریی سپای پاسداران، هەڵسوکەوتی خەڵکی ئاسایی لە سۆشیاڵمیدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەخەنە ژێر چاوەدێری و هەڕەشەیان لێ دەکەن، کە نابێت کاناڵەکانی نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چاو لێ بکەن و بەدوای هەواڵ و زانیارییەکانی ئەو کاناڵانە بکەون.

لەوبارەوە بە شێوەی تایبەتی نامە بۆ خەڵک دەنێرن و هەڕەشەیان لێ دەکەن، کە لەو کاناڵانەی کە لە حیزبی دێموکراتەوە نزیکن، دوور بکەونەوە و بلۆکیان بکەن.

تێرۆریستانی سایبێری ڕێژیمی ئێران هۆشداریان بە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوە، کە لایککردنی پۆستەکانی حیزبی دێموکرات بە مانای ئەوەیە کە ئێوە پشتیوانی لەو حیزبە دەکەن، بۆیە ئەو پەیجانەی حیزب ڕیپۆرت بکەن.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام هەوڵی داوە، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی حیزبی دێموکرات هەک بکات یا لە ڕێگای دیکەوە پێش بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیارییەکانی حیزبی دێموکراتەوە بگرێت.