کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێرۆریستێک لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە میداڵی شانازیی پێ بەخشرا

12:14 - 10 گەلاوێژ 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا میداڵی شانازی بە "عەلی کیالی" یەکێک لە تاوانبارانی دۆسیەی کوشتنی ژنان و منداڵی سووریە لە ناوچەی "بانیاس" داوە.

ئەو تێرۆریستەی کە ڕێژیمی ئێران میداڵی شانازی پێداوە لە سووریە  بە " قەسابی بانیاس" ناسراوە.

ئەم هەواڵە لەلایەن کاناڵی ئینتێرنێتیی "ایران امروز" (ایران الیوم) کە سەر بە ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانە بڵاو کراوەتەوە.

لە کاتی پێدانی ئەو میداڵە بە "کیالی" ژمارەیەک لە کاربەدەستانی باڵوێزخانەی ڕێژیمی ئێران لە سووریە بەشدار بوونە.

ڕێژیمی ئێران میداڵی شانازیی و لەوحی ڕێزلێنانی لەژێر ناوی "شێخی سووریە" بەو تاونبارە داوە.

"عەلی کیالی" بە ڕەگەز عەرەب نییە و ناوی ئەسڵیی "مێعراج ئورالـ"ـە. ناوبراو داوی دەسپێکی شەڕی سووریە دەستێکی باڵای لە سەرکوتی خەڵکی سووریەدا هەبووە.

شەڕی سووریه جیا لە تەلەفاتی ماددی، تێچووی ماڵیی زۆریشی بۆ ڕێژیمی ئێران هەبووە.

له‌ سه‌ره‌تای ده‌سپێكی سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی سووریه‏وە‌، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشكرا شان به‌ شانی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، دژ به‌ به‌رهه‌ڵستكارانی ڕێژیمی به‌عسی سووریه‌، شه‌ڕیان كردووه‌.