کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێچووی پوشاکی منداڵ لە ئێران و کوردستان لە مووچەی مانگانەی کرێکارێک زیاترە

09:58 - 5 خەزەڵوەر 2721

بەپێی پەسەندکراوی وەزارەتی کار و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتی ڕێژیمی ئێران لە ساڵی ١٤٠٠، مووچەی کڕێکارێکی خاون ژن و منداڵێک ٣ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار تمەن و کرێکارێکی خاوەن دوو منداڵ ٤ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار تمەن دیاری کراوە.

ئەوە لەحاڵێکدایە نرخی بەستەیەک پوشاکی منداڵان کە ٢٠ دانەی تێدایە ٥٣٠ هەزار تمەنە.

بەو پێیە ئەگەر منداڵێک بە شێوەی نێونجی ڕۆژانە ٥ هەتا ٦ پوشاکی پێویست بێت، تێچووی کڕینی مانگانەی پوشاک بۆ بنەماڵەیەک کە خاوەنی منداڵێک بن دەگاتە ٤ ملیۆن ٦٨٠ هەزار تمەن.

بەپێی ئەو نرخەی پوشاک، کرێکارێک کە خاوەن منداڵێک بێت دەبێ سەرجەم مووچەی مانگانەی خۆی وێڕای ٧٠٠ هەزار تمەنی دیکە بۆ دابینکردنی پوشاک خەرج بکات.

بەرزبوونەوەی سەرسووڕهێنەری نرخی پوشاکی منداڵان لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ئیدعای ئەوە دەکەن کە ئەو بنەماڵانەی کە منداڵی زۆرتر بەدنیا بێنن، وەکوو پاداش پوشاکیان پێ دەرێت.

لە تەنیشت تێچووەکانی پێوەندیدار بە خۆراک، پوشاک و تەندروستی و دەرمانی منداڵان، بنەمەڵەکان لەگەڵ ڕەوتی بەردەوامی چوونەسەری نرخی کاڵا سەرەکییەکان، کرێ خانوو و... بەرەوڕوون، ئەوە لە حاڵێکدایە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەلایەک بەنیسبەت دابەزین حەشیمەت لە ئێران نیگەرانی دەر دەبڕن و لایەکی دیکە بۆ چارەسەریر کێشەکانی خەڵکی ئێران هیچ کارێک ناکەن.