کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێچووی گۆشت، شیر، هێلکە و هەنگوین ١١ ملیۆن تمەنە

17:16 - 6 خەزەڵوەر 2720

هەر بنەماڵەیەک لە کوردستان و ئێراندا دەبێ لە ساڵێکدا ١١ ملیۆن تمەن بۆ کڕینی گۆشت، شیر، هێلکە و هەنگوین دابین بکات.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی جیهادی کشتوکاڵی ڕێژیمی ئێران سەرانەی هەر بنەماڵەیەک لە کوردستان و ئێراندا ئەگەر بیهەوێ تەنیا چوار خۆراکی وەک گۆشت، شیر، هێلکە و هەنگوین بخوات؛ لە ساڵێکدا ١١ ملیۆن تمەن تێچووی دەبێت.

بەپێی ئەو ئامارە هەر تاکێک لە ئێراندا دەبێ لە یەک ساڵدا دەبێ سەرجەم ١٨٢ گۆشت، شیر، هێلکە و هەنگوین بخوات کە دەکاتە ١١ ملیۆن تمەن.

ئەو ئامارە باس لەوە دەکات هەر تاکێکی ئێرانی دەبێ ٣ ملیۆن و ٢٥٢ هەزار تمەن بۆ ئەو ٥ خۆراکە دابین بکات.

ئەو تێچوویە تەنیا بۆ بنەماڵەیەکی سێ کەسییە بە مەرجێک تەنیا لە یەک ساڵدا ئەو چەند خۆراکە بخوات.

بەپێی ئامارەکانی ڕێژیمی ئێران ٢٦.٢ لەسەدی خەڵکی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا شیریان نەکڕیوە.

زیاتر لە ٨ لەسەدی خەڵکی ئێران لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا گۆشتیان نەخواردووە.