ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خاکەلێوە چەندین دار لەسەر ڕێگای گوندی "کۆنەدێ" بۆ "لاچین" لە نزیک شاری مەهاباد بڕدراونەتەوە.
کەسانی دژە ژینگە لەو هەڵمەتەدا چەندین داری کۆن و هەروەها کۆمەڵێک تازەداریان بڕیوەتەوە. بە بڕینەوەی ئەو دارانە زیان بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە و سروشتی ناوچەکە شێوێندراوە.
هاووڵاتییان لە بابەت ئەو کێشەیە دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بە گوێی لایەنی پەیوەندیدار گەیاندووە.
تێکدان وشێواندنی ژینگەی کوردستان لەلایەن کەسانی هەلپەرەست و دژە ژینگە بەردەوامە.