کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکدانی ژینگەی کوردستان بەردەوامە

13:23 - 4 بانەمەڕ 2720

تێکدەرانی ژینگە لە کردارە دژە ژینگەییەکانیان لە ناوچە و شارە جیاوازەکانی کوردستان بەردەوامن و لە هیچ کردەوەیەک بۆ لەنێوبردنی دارستان و لێڕەوارەکانی کوردستان سڵ ناکەن.

بەپێی زانیارییەکان، شیرکەتێکی سەر بە "ورمێ"، لە شوێنیک بە ناوی "قۆپی سوور"، لە گوندی "بەفرەوان" سەر بە ناوچەی "شاماتـ"ـی مەهاباد، دەستیان کردووە بە بڕینی "دار گەزەکانـ"ـی ئەو ناوچەیە.

هەر لەو پەیوەندییەدا هەندێک خەڵکی بەرژەوەندیخواز کەوتوونەتە گیانی دارستانەکانی "وشکەڵان" سەر بە ناوچەی "سەرشیوی مەریوان" و دارەکانی ئەو دارستانەیان بڕیوە.

لەو هەڵمەتە دژە ژینگەییەدا، هەلپەرستان نێوان دارەکانیان کێڵاوە و دانە بە دانە دارەکانیان بڕیوە و کردوویانە بە باخ و مڵکی کەسی.

دارستانەکانی گوندی "وشکەڵان" لە دەگمەن دارستانەکانی ناوچەکەیە کە خاوەن مێژوویەکی کۆنە و شوێنی گەشتیاریشە و لە ئێستادا بەرەو لەنێوچوون دەچێت.

پێشتر، دەزگای ڕێکخستنی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەهەمبەر ئەم کاولکارییانە لە ڕاگەیەندراوێکدا، پێشمەرگەکانی شار، ئەندامان، لایەنگران و ژینگەدۆستانی ئەرکدار کردبوو کە دوژمنانی ژینگە و ئەو کەسانەی هەوڵی لەنێوبردنی دارستانەکان دەدەن، لەقاو بدەن