کوردستان میدیا: شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵکی شاری ره‌به‌ت و هێزه چه‌کداره‌کانی رێژیم رووی داوه و پاش ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه بارودۆخی شار به توندی ئه‌منیه‌تی کراوه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، شه‌وی رابردوو رێکه‌وتی ٣ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، شه‌ڕ و تێکهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵکی شاری ره‌به‌ت و چه‌کدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، نیشته‌جێ له مۆڵگه‌ی مدرسه‌ی شبانه‌روزی ئه‌و شاره، هاتۆته ئاراوه و خه‌ڵک داوای له‌و هێزانه کردووه که ئه‌و قوتابخانه چۆڵ بکه‌ن و ئه‌و شاره به‌جێ بێڵن.
به‌پێی ئه‌م راپۆرته، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی ٤ی گه‌لاوێژی ١٣٩١ی هه‌تاوی، رێژیم له شاره‌کانی دیکه‌وه به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیی له چه‌کداره‌کانی خۆی هێزێکی زۆری هێناوه‌ته شاری ره‌به‌ت و حکوومه‌تی نیزامیی له‌و شاره‌دا پێکهێناوه.
رێژیمی ئێران به ناردنی هێزی چه‌کدار بۆ شاری ره‌به‌ت هێرش ده‌کاته سه‌ر کاسبکاران و سه‌ره‌ڕای په‌لاماردانی حه‌وشه و سه‌ربانی ماڵی هاووڵاتییان به مه‌به‌ستی کۆکردنه‌وه‌ی ماهواره، ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی خه‌ڵکی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.