لە درێژەی تێکهەڵچوونەکانی بەلووچستاندا تێکهەڵچوونێکی دیکە لەنێوان کەسانێکی چەکداری نەناسراو و هێزی مێرساد هاتە ئاراوە و دوو مەئمووری ڕێژیمی ئێران کوژران.
ئەو تێکهەڵچوونە لە پاسگای بەرانبەر "کوورینی سەرجەنگەڵ" لە شاری زاهیدان هاتووەتە ئاراوە و کەسانێکی چەکداری نەناسراو تەقەیان لە ماشینی هێزەکانی ڕێژیم کردووە کە لە ئاکامدا هێزەکانی ڕێژیم خەساری گیانییان بەرکەوتووە.
هەتا ئێستا هیچ لایەنێک ئەو هێرشەی وەئەستۆ نەگرتووە.
لە ماوەی ڕابردوودا و پاش هێرشی هێزەکانی ڕێژیم بۆ سەر "سووختبەرانـ"ـی بەلووچ، ئۆپۆزیسیۆن و خەڵکی بەلووچ، دژ بە هێزەکانی ئێران چالاکییەکانیان بەرینتر کردووەتەوە.