کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات بەپیری ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە چوون

11:25 - 16 بەفرانبار 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب، لە بەرەبەری هاتنی ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغی بەپیری ئەم یادە پڕشکۆ نەتەوەییەوە چوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات شەوی ١٥ لەسەر ١٦ی بەفرانبار لە شاری بۆکان و لە گەڕەکەکانی کوڵتەپە، شارەکی فەرهەنگیان و جاددە حەسار بە لۆگۆی هێزی پیشمەرگە و پووستێری تایبەت بە یادی کۆماری کوردستان بەرەوپیری ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستانەوە چوون.

لە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی و لەسەر دەستی پیشەوا قازی محەممەد و ڕێبەرانی بیرتیژی حیزبی دێموکرات یەکەم کۆماری دێموکراتیکی کوردستان لە شاری مەهاباد دامەزرا؛ ساڵانە تێکۆشەرانی دێموکرات و دڵسۆزانی گەل لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان لە بەرەبەری ئەم یادە پرشکۆیەدا بە ئەنجامدانی چالاکی تەبلیغی وەفاداری خۆیان بە رێبازی پێشەوا و کۆماری کوردستان دووپات دەکەنەوە.