ڕێبواران و درێژەدەرانی مەکتەبی قاسملوو، شەوی یەلدا و ٩١ـەمین ساڵوەگەڕی لەدایکبوونی ڕێبەری مەزن و ناودار و نەمری کورد شەهید دوکتور ''قاسملوو''یان بەرز ڕاگرت.
لە شاری پیرانشار ئەویندارانی مەکتەبی قاسملووی هەمیشە زیندوو بە ڕازاندنەوەی سفرەی شەوی یەلدا و دانانی وێنەی دوکتور قاسملوو لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتییان بەرز نرخاند.
لە ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە ئاوایی تەنگیسەر تێکۆشەرانی دێموکرات بە نەخشاندنی ئاڵای کوردستان لەسەر دیوارەکان و دانانی جامانە، لەدایکبوونی هاوڕێی هەتاویان بەرز ڕاگرت.
هەرەوەها لە شاری سنە قوتابییانی مەکتەبی قاسلموو بە ڕازاندنەوەی سفرەی شەوی یلدا و دانانی کتێبی کوردستان و کورد وەک یەکێک لە بەرهەمە پڕبایەخەکانی دوکتوو قاسملوو، ساڵیادی ڕێبەری بلیمت و ناوداری کوردیان جێژن گرت.
لە مەریوان ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات بەبۆنەی شەوی یەلدا و لەدایکبوونی ڕێبەری مەزن دوکتور قسملوو لەنێو شار و لە شوێنەکانی وەک ''دەوروبەری قوتابخانەی شایستە، دەوروبەری مزگەوتی قوبا و نێو پارکی شانۆ'' پوستێری دوکتوری قاسملوویان بڵاو کردەوە.
هەر بەو بۆنەوە لە شاری سەوڵاوا ڕێبوارانی ڕێبازی قاسملوو ساڵیادی لەدایکبوونی خۆری کوردان شەهید دوکتور قاسملوویان پیرۆز کرد.
لە گوندی ''قارنێ'' سەر بە شاری نەغەدە پێشمەرگەکانی شار لەسەر بەرزاییەکانی ئەو گوندە بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و دانانی جامانە ٩١ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی ئەستێرەی پڕشنگداری کوردیان بەرز ڕاگرت و لەگەڵ ڕێبازی ''قاسملوو'' پەیمانیان نوێ کردەوە، هەروەها لە شاری نەغەدە ئەو شەوە پیرۆزەیان بەرز ڕاگرت.
هەر بەبۆنەوە لە شاری شنۆ، پێشمەرگەکانی شار لەدایکبوونی پێغەمبەری ئاشتییان لە شەوی یەلدادا بەرز و پیرۆز ڕاگرت و درێژەدانی ڕێبازی قاسملوویان بە گەورەترین شانازی ناو برد.
لە سەربەندەری ئەهواز قوتابییانی دوکتور قاسملووی نەمر، لەدایکبوونی هاوڕێی هەتاویان لە شەوی یەلدا پیرۆز کرد و لەگەڵ ڕێبازی دوکتور قاسملوو پەیمانیان نوێ کردەوە.