کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاخەکانی سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

13:45 - 15 جۆزەردان 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە درێژەی کار و چالاکییەکانیاندا لە کێوەکانی سەقز چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد.

قارەمانانی دێموکرات لە کێوەکانی: ''سیادەر، سەرتوون و قەلەڕەش''، بە نووسینی دروشمگەلی حیزبی، وەک: ''بژی قاسملوو، بژی حیزبی دێموکرات و بژی ڕاسان''، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات سەردانی گڵکۆی شەهید ''عەلی شەهابی'' ناسراو بە ''عەلی چاوڕەشـ''ـیان کرد و گلکۆکەیان نۆژەن کردووەتەوە.

شەهید ''عەلی'' خەڵکی بۆکانە و له شەڕی "پیرچووپان" لە ئاوایی شێخ چووپان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو.