کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد

13:00 - 1 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،  لە شاری مەهاباد، بە بۆنەی بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

شه‌وی‌ هەینی، ‌٣٠ خاكه‌لێوه‌، ئه‌ندامان ‌و لایه‌نگرانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، له‌ شاری‌ مەهاباد، بە بۆنەی پشتیوانیی حیزبی دێموکرات لە بڕیاری بەتیرۆریست ناساندنی ‌ پاسدارانی‌ ڕێژیمی‌ ئێران لە لایەن ئامریکاوە، چالاكیی‌ به‌رینی‌ ته‌بلیغییان به‌ڕێوه‌ برد.

تێکۆشەرەانی دێموکرات لە شاری مەهاباد، بە بڵاوکردنەوەی  تراكت‌ و پۆستێری تایبه‌ت به‌ "بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران"، لە شوێنەکانی وەک: سێرایی شیلانان، ئەسحابەی سپی، مەیدانچەی حەسەنزادە، شەقامی پەرەستار، مردووشۆر، شەقامی گومرۆک، باغی مکائیل، مزگەوتی بداغ سوڵتان و مزگەوتی عومەری فاروق چالاکی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

لە دوای ئەوەی کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیرانی بەفەرمی وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی ناساند، حیزبی دێموکراتی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆی لەم بڕیارە دەربڕی و لە لایەن خەڵکی ئازادیخوازی کوردستانەوە پێشوازێکی بێوێنەی لێ کرا.