کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرانی دێموکرات لە شنۆ پەیامێکیان بڵاو کردەوە

12:37 - 23 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە شاری شنۆ، پەیامێکیان بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، سیهەمین ساڵیادی تێرۆرکردنی "د. قاسملوو"، ڕێبەری نەمری گەلی کورد و هاوڕێیانی، بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

لە ساڵیادی سی ساڵەی تێرۆرکرانی ڕێبەری ناودار و بلیمەت و کاریزمای گەلەکەمان، شەهید دوکتور قاسملوو، بە دەستی دوژمنی ئاشتی و ئازادی، ڕژیمی خومەینی، کە لە بیدایەتی هاتنە سەر کار بە درۆ و چەواشەکاری و پاوانخوازی لە دەسەڵات، خەفەقانی دژبەرانی ئیدۆلۆژییە ئایینەکەی خۆیانی بە دڕندانەترین شێوە و فریو لا برد و تەنانەت بە کوشتن، زیندانیکردن و تێرۆر دەستی بەسەر وڵاتدا گرت. کە بەداخەوە لەو چل ساڵەی دەسەڵاتیدا خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستانی داگیرکراوی ژێر دەسەڵاتی ئێران هیچ خێر و خۆشییەکیان تاکوو ئێستا بە خۆیانەوە نەدیوە، بەڵکوو بە ڕادەیەک زوڵم و زۆری گەیشتووە کە بۆ پەیداکردنی پارووە نانێک کە بە ڕێگای مەرگدا تێپەڕ دەبن، کۆڵبەرانی کوردستان بەبێ هیچ بنەما و پرەنسیپێکی نێو نەتەوەی ژیانیان دەخەنە مەترسی و تەنانەت گیانیشیان لێ دەستێنێت.

لە ئازار و ئەزیەتدانی خەڵکی مەدەنی و چالاکانی مافی مروڤ و هەڵسووڕاوانی سیاسی و جیابیران، بە زیندانیکردن و ئێعدامکردن تەنانەت بەناردنی شۆڕش و ئیدوڵۆژیکی ئایینی شیعەی سیاسی، موسەلەحکردنی گرووپە توندئاژۆکانی تێرۆریست،ی هەوڵی نائەمنکردن و بەهێزکردنی ناوچەدا هەیە، بەداخەوە خەڵکی وەزاڵەهاتووی ئێران و کوردستان بەتایبەتی لە پاش گەمارۆکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەییدا ژیانێکی سەرەتایی و هێڵی بێکاری بە ڕادەیەکی زۆر کە هێڵی سووری بەزاندووە، هیوا بۆ ژیان لەوپەڕی نائومێدیدایە.

ئێمەش وەک ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەموو کات بە ئەرکی خۆمانی دەزانین وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی ڕێبەری لێهاتووی نەتەوەکەمان بین. لە ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور قاسملوودا سەری ڕێز و نەوازش دادەنوێنین، بیر و ئەندێشەی دوکتور قاسملوو کە لە ڕاساندا پێناسە  کراوە، دەکەین بە ڕەمزی سەرکەوتن.

بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارستانی شنۆ

٢٢ی پووشپەڕی ١٣٩٨