ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکانی مەهاباد و بۆکان بەبۆنەی ١٢ی بانەمەڕ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ''سمایل شەریفزادە'' خوێندکاری پێشڕەو و شۆڕشگێڕی کورد کە بە ڕۆژی خویندکاری کورد ناودێر کراوە چالاکیی تەبلیغیان بەڕێوە برد.
لە مەهاباد، ڕۆڵەکانی هەردەم لە سەنگەری دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی خویندکاری کورد و ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شۆڕشگێڕ و خوێندکاری دەرەوستی کورد ''سمایل شەریفزادە'' چالاکیی تەبیلغییان ئەنجام داوە و ئەو ڕۆژەیان پیرۆز ڕاگرت.
ئەو شوێنانەی کە لە مەهاباد چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە "دەوروبەری زانکۆی ئازاد، زانکۆی پەیامی نوور و دەوروبەری، ناوەندی لێکۆڵینەوەی کشاوەرزیی زانکۆی پەیامی نوور، دانیشکەدەی سەما، قوتابخانەی خەیام و شەهرەکی کارمەندان''.
هاوکات تێکۆشەرانی دێموکرات لە شاری بۆکان لە ساڵوەگەڕی شەهیدبوون شۆڕشگێڕی بە توانای خەباتی چەکداری ساڵەکانی ٤٦-٤٧ی هەتاوی شەهید ''سمایل شەریفزادە'' و ڕۆژی خوێندکاری کورد لە شاری بۆکان لە شوێنەکانی وەک ''زانکۆی عیلمی کاربوردی، مەیدانی فوتباڵی ٣ هەزار کەسی، کتێبخانەی مامۆستا حەقیقی، بڵواری ساحلی و ئیدارەی پەروەردەی بۆکان'' چالاکیی تەبلێغییان بەڕێوە بردووە.