کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی حیزبی دێموکرات و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغیی بە شێوەی جۆراجۆر؛ پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات دووپات دەکەنەوە.
ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری بۆکان لەسەر ڕێگای بۆکان هەتا کێوی بەردەزەرد و دەورووبەری گڵکۆی شاخەوانی ناوداری کورد "موقبەل هونەرپەژوو" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
تێکۆشەرانی دێموکرات لە چالاکییانەدا بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و بڵاوی کردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید، پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
هاوکات ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە ڕاسان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "سینگان"ی شاڕی شنۆ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لەو چالاکییەدا بە دروشمی وەک "بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بژی قاسملوو، بژی ڕاسان و بژی پێشمەرگە" لەگەڵ حیزبی دێموکرات و بنەماڵەی شەهیدان پەیمانی وەفاداریان نوێ کردەوە.