کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکرات ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:13 - 5 پووشپەڕ 2721

ڕێکەوتی ۳ی پووشپەڕ کاک "عەبدوڵڵا کەدخودایی" ناسراو بە وەستا "عەبدوڵڵا"، خەڵکی گوندی "کۆیکان" سەر بە شاری "نەغەدە" و دانیشتووی گەڕەکی "سەیداوێـ"ـی شاری شنۆ  ماڵاوایی لە ژیان کرد.

وەستا "عەبدوڵڵا" کە پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات بوو لە ساڵی ۱۳٥۸هەتاوی پێوەندی بە حیزبی دێموکراتەوە کرد و یەک دەیە لە تەمەنی پڕ سەروەری لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا و بۆ سەربەستیی وڵاتەکەی تێکۆشا و لە خۆشەویستیی ناوی پێشمەرگە و حیزبی دێموکرات، پێناسەکەی پێشمەرگایەتی وەکوو یادگاری هەر هەڵگرتبوو.

وەستا "عەبدوڵڵا" بەهۆی قارەمانیەتی و بەشداریی قارەمانانەی لە چەندین شەڕدا، چەندین جار بریندار ببوو، بەڵام برینداریش نەیتوانی ڕێگا بە تێکۆشانی بگرێت و لەم ڕاستایەشدا بە بەردەوامی لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەژێر گوشار دابوو.

برایەکی ناوبراو بە ناوی "خالید کەدخودایی" هەر لە ڕێگەی سەربەستیی کوردستاندا شەهید بووە.

تەرمی وەستا "عەبدوڵڵا کەدخودایی" لە گۆڕستانی "سوڵتان مستەفا"ی شاری شنۆ بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.