ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژ، تێکۆشەر دێرینی نێو بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کوردستان ڕێزدار"جەلیل گادانی" بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەست دا.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، کاک "جەلیل گادانی"، سیاسەتمەدار و کەسایەتیی دیاری کورد دوای نزیک به حه‌وت ده‌یه تێكۆشانی سیاسی و چالاكیی به‌رچاو، كۆچی دوایی كرد.
تێكۆشه‌ری دێرین كاک "جه‌لیل گادانی" چه‌ندین ده‌یه ئه‌ندامی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و چه‌ند ده‌وره‌ش ئه‌ندامی ڕێبه‌ری و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان كاک "جەلیل گادانی" ماوەی حەوتوویەک بوو بۆ چارەسەریی نەخۆشیی کۆرۆنا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو كه به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و په‌تایه‌وه گیانی له‌ده‌ست دا.
دواتر له هه‌ر ڕاگهیهندراوێكیی فه‌رمیی حیزب له‌و باره‌وه خوێنەرانی به‌ڕێز ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.