کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرمی شەهیدان بە بنەماڵەکانیان نادرێتەوە

11:34 - 2 سەرماوەز 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تەرمی شەهیدانی خۆپیشاندانەکان بە بنەماڵەکانیان ناداتەوە و جیا لەوەش داوای پارە لە بنەماڵەکان دەکات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە جوانڕۆ، کاربەدەستانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران تەرمی شەهیدەکان بە بنەماڵەکانیان ڕادەست ناکاتەوە.

ڕێژیم بۆ هەر تەرمێک داوای ١٥ ملیۆن تمەن پارە لە بنەماڵەکان دەکات.

لە لایەکی دیکەوە بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، هەر ماشینێک لە پاوەوە بۆ مەریوان بڕوات، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیم یان بەکرێگیراوانیانەوە دەپشکنرێت.

هەواڵنێری کوردستان میدیا ڕایگەیاندووە، هێزەکانی ڕێژیم زۆر کاری نەشیاو بە ناوی خەڵکی مەریوانەوە دەکەن، هەتا شەڕ و دووبەرەکی لەنێو خەڵکدا دروست بکەن.

‌لە لایەکی دیکەوە ڕێژیم بە مەبەستی شەڕ و ئاژاوەنانەوە لەنێو شارەکانی کوردستاندا، لە ڕێگای بەکرێگیراوانی خۆیەوە دەنگۆ دروست دەکات.

 لە دوای خرۆشانی خەڵک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، جیا لە سەرکوتکەرانی ڕێژیم، جاشەکانیش دەستیان لە توندوتیژی دژی خەڵكدا هەیە.

خۆپیشاندانەکان لە کوردستان و ئێران درێژەی هەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەیکە هێڵی ئینتێرنێت پچڕاوە، زانیاریی ورد لە خۆپیشاندانەکان لەبەر دەستدا نییە.