کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرمی پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەک لە "نەجەف ئاباد"ی ئیسفەهان دۆزرایەوە

12:19 - 19 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی هەینی١٧ی پووشپەڕ تەرمی پێنج کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی شاری فارس نشینی"نەجەف ئاباد" سەر بە پارێزگای ئیسفەهان کە لە ژێرزەمینی ماڵەکەیاندا هەڵواسرابوون دۆزرایەوە.

تەرمی ئەو پێنج کەسە کە بریتین لە: "ژنێکی بە ساڵاچوو، دوو کچ، کوڕێکی لاو و منداڵێک" لە حاڵێکدا دۆزراونەتەوە کە زیاتر لە چەند حەوتوویە مردوون.

هەتا ئێستا لە هۆکاری مردنی ئەو کەسانە هیچ زانیارییەک بڵاو نەبووەتەوە.

بەهۆی بێکیفایەتیی دەسەڵاتداریەتیی ڕێژیم کێشەکۆمەڵایەتییەکان داوێنی کۆمەڵگای ئێران و کوردستانی گرتووەتەوە و ڕۆژانە چەندین کەس پەنا بۆ خۆکوژی دەبەن.