کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەرمی ١٣ کۆچبەر لە سنوورەکانی ئێران و تورکیە دۆزرایەوە

12:23 - 21 رێبەندان 2719

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تەرمی ١٣ کەس  لە ناوچە شاخاوییەکانی شاری چاڵدێران لە سنوورەکانی ئێران و تورکیە، بە مردوویی دۆزرانەوە.

"محەممەد ئەمین بیلمێز"، پارێزگاری پارێزگای وان، لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی "ئاناتۆلی" ڕایگەیاند: "ئەو ١٣ کەسە کۆچبەر بوونە و بەهۆی سەرما و سۆڵەوە لە شوێنێک بە ناوی ساری چەمەنی چاڵدێران، گیانیان لەدەست داوە".

هەتاکوو ئێستا شوناسی ئەو ١٣ کۆچبەرە بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی "ئورنەسڵـ"ـی تورکیە، ١٠ کەس لەو کەسانە خەڵکی ئەفغانستان بوونە و سێ کەسی دیکەیان خەڵکی شاری کۆبانێ بوون.