کوردستان میدیا: ئەو سێ کۆڵبەرە کوردەی کە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە ناوچەی بانە گیانیان لێئەستێنرا، تەرمەکانیان رادەستی بنەماڵەکانیان کرایەوە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، نزیک بە ١٥٠ کەس لە خزم و کەس و کاری ئەو سێ کۆڵبەرە رێکەوتی ٢٢ی رێبەندان بە مەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمی رۆڵەکانیان سەردانی ناوەندە ئەمنیەتییەکانی شاری بانەیان کردبوو و لە ئەنجامدا توانیان تەرمەکان وەربگرنەوە.
یەکێک لە نزیکانی حوسێن و هوشیار رۆستەمنژاد بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند، تەرمی ئەو کۆڵبەرە لاوانە لە ساردخانەی یەکێک نەخۆشخانەکانی شاری سنە راگیرابوو.
ئەو هاووڵاتییە وتیشی: سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ٢٣ی رێبەندان باوکی حوسێن و هوشیار بەناوی محەممەد چاوشین بانگهێشتی قەرارگایەکی نیزامیی لە شاری مەهاباد کراوە و هەتا ئێستا هۆکاری ئەو بانگهێشت کردنە نەزانراوە.
چەند رۆژ لەمەوبەر چوار کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی عەلی کوڕی مام نادر، حوسێن و هوشیار رۆستەمنژاد کوڕی محەممەد (چاوشین) دانیشتووی گەڕەکی مەیدانی حەیوانان لە مەهاباد، و رزگار کوڕی کەماڵ کەتانی دانیشتووی گەڕەکی دۆڵی کەرۆشکەی مەهاباد، لە ناوچەی شەهابەدینی بانە کەوتنە بۆسەی هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە و لە ئەنجامدا عەلی توانیبووی لە چنگی ئەو هێزانە رزگاری بێو لەکاتی هەڵاتنیدا کەوتۆتە سەر مین و لاقێکی لەدەست داوە.
ئەو سێکۆڵبەرەی دیکەش بەو تەناف و گوریسەی کە بۆ لەکۆڵ بەستنی بارەکانیان پێیان بووە، لەلایەن هێزەکانی رێژیمەوە دەست و لاقیانیان پێبەستبوون و لە بەرزایی سوور کێوـەوە فڕێیان دابوونە خوارێ.
تەرمی ئەو سێکۆڵبەرە لەلایەن خەڵکی ناوچەی شەهابەدین لە شاری بانە دەرهێنرابوونەوە.