کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

''تەرەغە'' بە ئاڵای نیشتمان ڕازێندرایەوە

11:45 - 23 رەشەمه 2719

ئەندامان و لاینگرانی حیزبی دێموکرات لە تەرەغەی بۆکان، چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد و وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی حیزبەکەیان دووپات کردەوە.

 لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشمی وەک: "بژی ڕاسان، بژی ڕاسانی شار، شار پشتیوانی شاخە، سڵاو لە حیزبی دێموکرات" پشتیوانی لە حیزبی دێموکرات کرا.

هەروەها پێشمەرگەکانی شار داوایان لە جاشەکان کرد کە چەکی خەیانەت دابنێن.

هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و نەخشاندنی ئاڵا لەسەر کێوی تەرەغە بوو به‌هۆی دڵخۆشیی خەڵکی ناوچەکە.