کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکرات لە شنۆ و ورمێ پەیامێکیان بڵاو کردەوە

12:43 - 19 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ و ورمێ لە پەیامێکدا بڵاویان کردەوە کە ئێمە هەتا گەیشتن بە لووتکەی ڕزگاریی درێژەدەری ڕێگای شەهیدان دەبین.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە ناوی خودای میهرەبان

ئێمە وەک ئەندامانی نهێنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ تەواوی بنەماڵەکانی شەهیدان ڕادەگەیێنین و خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین و پێیان دەڵەین کە ڕێگای ڕۆڵەکانیان پڕ ڕێبوارە و هەرگیز ڕێگایان چۆڵ ناکەین ئینشاڵا خوداوەند بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات.

 بە هیواین کە بریندارەکان شفا بدرێن و بە سڵامەتی بێنەوە ناو گەل و نیشتیمان. هەروەها بە ڕێژیمیش ڕادەگەیێنین کە ئێمە نەوەکانی کاوە و قازی و دکتۆرین و بە هیچ نائومێد نابین و هەتا ئاخیر قەترەی خوێن درێژە دەری ڕێگای شەهیدانین.

ورمێ:

له لایەن لایەنگران و تەشکیلاتی نەهێنیی ناوچەی ورمێ،  دزەی مەرگەوەڕ بەداخەوه هەواڵێکی دڵتەزێن ژانی خسته دڵی هەموومان. سڵاو له ڕۆحی پاکی ڕێگای ئازادی به تایبەت شەهیدانی نوێی گەلەکەمان بەڵێنی پەیمانی خۆمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەینەوه نەیارانی کورد باش بزانن کورد نەمردووه و ڕێبازی شەهیدانمان درێژه پێ دەدەین.

دوعای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەکەین و خۆمان به بەشداری خەمی کەسوکاری شەهید و برینداران دەزانین.

 مەرگ و نەمان بۆ کۆماری تێرۆریستیی ئیسلامیی ئێران

هەتا یەک قەتره خوێنمان مابێت ڕێگای شەهیدان درێژه دەدەین و دژی داگیرکەر دەجەنگیین.