کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەی مین لە کوردستان ڕۆژانە قوربانی دەگرێت

16:19 - 25 رەزبەر 2715

کوردستان میدیا: چوار هاووڵاتیی کورد بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کوژران و بریندار بوون.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕەزبەر، چوار هاووڵاتیی کوردی خەڵکی دێهلۆڕانی پارێزگای ئیلام، بە هۆی تەقینەوەی مینە چێندراوەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە کوژران و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان میدیا، لەو ڕووداوەدا ٣ کەس دەستبەجێ گیانیان لە دەست داوە و یەک کەسێکیش بە توندی بریندار بووە.

هەواڵنێری کوردستان میدیا شوناسی ئەو هاووڵاتییانەی کە گیانیان لە دەست داوە بە دیش حەمیدی، هادی چندالە و نەورۆز خەتەرچی ڕاگەیاندووە.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە لە ناوچەی شەرهانی و لە نزیک پێگەی ڕبوت بە هۆی کەوتنە سەر مین تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

هەواڵنێری کوردستان میدیا لە درێژەی ڕاپۆرتەکەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە : ئەو هاووڵاتییەی کە بریندار بووە نێوی ڕەمەزان حەمیدییە و ئێستا لە نەخۆشخانەی دێلۆڕان لە ژیر چاوەدێریی پزیشکیدایە و تەمەنی هەموویان لە نێوان ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵدایە.