ڕۆژی ڕابردوو هاوکات لەگەڵ فڕینی دڕۆنێکی نەناسراو لە ئاسمانی ئەو ناوچانەی کە گرووپەکانی ژێر پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران تێیدا نیشتەجێن، دەنگی تەقینەوە لە دەوروبەری شاری "ئەبووکەمالـ"ـی سووریە لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور بیسترا.
ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر، چالاکانی چاوەدێریی مافی مرۆڤ لە سووریە ڕایانگەیاندبوو، گرووپەکانی نیشتەجێ لە ناوچەی ڕۆژاوای "فورات" دۆخی خۆیان بۆ بەرگری لە هێرشی دڕۆنە نەناسراوەکان پتەوتر کردووە.
لە ماوەی ٧٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئەو گرووپانە ١١ هێرشی دڕۆنییان کراوەتە سەر کە چەندین کوژراو و برینداری لێ کەوتووەتەوە.
چاوەدێریی مافی مرۆف لە سووریە ڕایگەیاندووە، سەرەڕای هێرشی زۆر بۆ سەر ملیشیاکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران، وڵاتی ئیسرائیل و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی هەتا ئێستا لە وەئەستۆگرتنی ئەو هێرشانە خۆیان بواردووە.