ڕۆژی یەکشەمە ڕێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی تەقینەوەیەک لە شنگال ڕوویدا کە لەو تەقینەوەیەدا ٩ کەس کوژران، کە ٨ کەسیان سەربازی عێراق بوونه و یەک کەسیان سڤێل بووه.
لەو تەقینەوەیەدا کە لە گوندی "شەرائیح ئەلشیمال" کە گوندێکی عەرەبنشینی سەر بە شنگالـ"ـە فەرماندەیەکی هێزی ئەندازیاری لەگەڵ ٧ پاسەوانەکەی و کەسێکی سڤیل لەو تەقینەوەیەدا کوژراون.
زانیارییەکان باسیان لەوە دەکەن ئەو کەسانە ویستوویانە بۆمبەکە بۆ شوێنێکی دیکە بگوازنەوە کە لە ئاکامدا لەنێو ماشێنەکەدا تەقیوەتەوە.
دووکەس لە کوژراوەکان کوردن و ناویان موقەدەم "حەیدەرعادڵ محەممەد" کوڕی فەرماندەی هێزی ئەرتشی عێراق بووە، هەروەها "هێمن فەقێ" سەرباز و دانیشتووی شاری هەولێر بووە.