کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

تەقینەوەیەک لە عەدەن ڕووی دا

17:35 - 10 بەفرانبار 2720

هاوکات لەگەڵ نیشتنەوەی فڕۆکەیەک کە هەڵگری کابینەی دەوڵەتی نوێی "یەمەن" لە "ڕیازە"وە بۆ "عەدەن" بوو، تەقینەوەیەک لە هۆڵی فڕۆکەخانەی "عەدەن" ڕوویدا کە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە. هەروەها لەو فڕۆکەخانەیەدا کەسانی نەناسراو تەقەیان لە خەڵک کردووە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا ٥ کەس کوژراون و ٢٠ کەسیش بریندار بوونه. هەواڵدەرییەکان بڵاویان کردووەتەوە لەو تەقینەوەیەدا هیچ کام لە ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی نوێ زیانێکیان پێ نەگەیشتووە.

بەرپرسانی دەوڵەتی ئینتقاڵیی "یەمەن" گرووپی "ئەنساروڵڵا'' کە گرووپێکی سەر بە ڕێژیمی ئێرانە بە تاوانباری ئەو تەقینەوەیە دەزانن.

"عەبد ڕەبە مەنسوور هادی" خۆی بە سەرکۆماری "یەمەن" دەزانێت و لەلایەن عەرەبستانی سعوودییەوە پشتیوانی  لێ دەکرێت. لەلایەکی دیکەوە ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لە "عەلی عەبدوڵڵا ساڵح" ڕێبەری حووسییەکان دەکات.

لەو نێوانەدا یەمەن بە دوو بەشی لایەنگرانی "مەنسوور هادی" و "عەبدوڵڵا ساڵح" دابەش کراوە و ماوەی چەند ساڵە ڕێژیمی ئێران بە هەموو هێزیەوە پشتیوانی لە حووسییەکان دەکات.